ئەمڕۆ بەیانی (23/5) لەناوچەی شیلادزێی سەر بە ئامێدی كاتژمێر حەوت لە سەر رێگای دووسایدی شیلادزێ كە ساڵی رابردوو دروستكراوە ئەو ئاوارانەی لە ئێران هاتونەتەوە و لە ساڵی (2008)ەوە لە ژێر خێوەتدا ژیان بەسەر دەبەن و هیچ شوێنێكی نیشتەجێ بونیان نیە لە بەرامبەردا رێگایان گرتووە نەیانهێشتووە هیچ كەسێك پیایدا هاتوچۆ بكات ئەو چالاكیەش ماوەی دوو كاتژمێری خایاند و سەرجەم بەرپرسە حكومی و حیزبیەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بەڵێنی چارەسەری كێشەكەیاندا نوێنەرانی ئەو چالاكیە دواتر لە ئامێدی لەگەڵ قایمقام كۆبونەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست