بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لەترسی خۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان هانا بۆ هێزی بێگانە دەبەن
21/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هێنانی ئەو هیزە زۆرە ش دەرەنجامی ئەوترس و تارمایەی پارتیە لەخەڵکی خۆپیشاندەری هەولێر ، چونکە باش دەزانێت خۆپیشاندان لەهەولێر دەست پێبکات تەمەنی سیاسی بەرەو کۆتایی دەروات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کرد نەک هەرهێزی تایبەتی بنەمالەی بارزانی بەرەو هەولێر هێنراوە ، بەلکو بنەمالەی بارزانی هاوشیوەی بنەمالەی قەزافی ئاسا هێزێکی زۆری تورکیان (نازانین میت پێی داون یان کڕدراون) هێناوەتە سپیلک، ئهویش وهکو سهرچاوهکه پێی راگهیاندنین، گوایه ئەگەر خۆپیشاندان لەهەولێر دەست پێ بکات ترسیان لەهێزەکەی خۆشیان هەیە کە بەرگەی نارەزایەتی خەلک نەگرێت یان شەری تەواویان بۆ نەکەن بۆیە ئەو هێزە تورکییەیان هێناوەتە سپیلک و جێگریان کردوە تاداکۆکیان لێ بکات بەلام سەرچاوەکە ئاستی ژمارە ی هێزەکەی نەزانێ.
دەبێت بڵیین یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بەهەمان ئەقل تەنگاو بووە و هێزێکی زۆری سەربازی عەرەبی هێناوەتە ناو شاری سلێمانی وەک مەحمود سەنگاوی دەلێت بۆیە ئەو هیزە بەعەرەبی قسە دەکات تا خەلکی سلێمانی تێیان نەگەن. دەبیت بڵێێن هەردو بنەمالە لەترسی خۆپێشاندەران و هەستکردنیان بە و، ترس و گومانیان لەسەرهێزەکانی خۆشیان پهیداکردووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






