<

رۆژ لەلایەن دەوڵەتی توركەوە قەدەغە كرا

23/11/2009, 12:00 (GMT+1)
پۆلیسی تورك لە ناوچەی بازیدی ئاگری خۆی لەبەردەم ناولێنانی كوردی رێستۆرانتێك بەناوی رۆژ رانەگرت. شەریف ئالكان بۆ ماوەی 2 سالە لە دوكانێكی خواردەمەنی دا كاردەكات، زانرا كە بە هۆی ئەوەی ناوی دوكانەكەی ناوە رۆژ، دووچاری گوشار و هێرشی پۆلیس بۆتەوە. ئالكان رایگەیاند: پۆلیس بەردەوام تانەد‌ەن و دەپرسن ئەم ناوە لەكوێوە هاتووە؟، تۆ ریكلام دەكەی؟ ناوێكی دیكە نەبوو؟ ئالكان ووتیشی: من لەسەر ماشێنەكەی خۆم و دوكانەكەم ناوی رۆژم نویسبوو، بەلام پۆلیس هەفتەی رابردوو لەناوەندی ناوچەكە ماشێنەكەمیان راگرت و ناوەكەیان لێكردەوە.
بەم ووتانەی ئالكان ئیدی پێویست بە وتەی دیكە ناكات، تەنها ئەوە نەبێت كە دەولەتی تورك خۆی لەبەردەم ناوی كوردی دا راناگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست