له یادى شه‌شه‌مین سڵیادى شه‌هیدانى قامیشلۆ هه‌ولێر به مۆم ده‌نه‌خشێنرێت
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

محه‌مه‌د ئه‌مین له كۆلێژى یاساى زانكۆى سهلاَحهدین كه یه‌كێكه له‌و كوردانه‌ى به‌ژداربووه له‌م روداوه‌دا به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند : دواى ئه‌وه‌ى یارى هه‌بوو له‌نێوان تیپێكى كوردى به ناوى جیهاد و تیپێكى عه‌ره‌ب به‌ناوى دیرزۆرى بوو به‌هه‌را یه‌ك له‌ناو یارى گادا بووه هۆى كوژرانى چه‌ند كه‌سێك و دواتر شه‌ره‌كه گواسترایه‌وه بۆدهرهى یاریگا و ده كه‌سى تر له‌وێ كوژرا ئه‌مه واى كرد رۆژى پاشتر خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى سازدرا چه‌ند كه‌سێك له كورده‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئه‌منى ئه‌و شاره‌وه كوژران 3 هه‌زار كه‌سیش ده‌ست به‌سه‌ر كرا ئه‌م خۆپیشان دانه سه‌رتاس سه‌رى سهنورى گرته‌وه هه‌ر لهدیرۆك تا عه‌فرین له وێشه‌وه تا حه‌له‌ب و شام له‌وێشدا 6 هه‌زار كه‌س ده‌زگیر كرا و 300 كه‌سیش برینداربوون . وهرۆژى دواتریشى بۆماوه‌ى 10 رۆژ له سه‌رانسه‌رى سوریا رێگاى هاتوو چۆ قه‌ده‌غه‌كرا بوو.
شایه‌نى باسه ئه‌م شه‌و هه‌ر یه‌ك لهگهرهكهكانى كوران و پردى سه‌یداوه و سێتاقان و شه‌قامى 30 مه‌ترى و 60 مه‌ترى و شارۆچكه‌كانى كه‌سنه‌زان و ئیسكان به‌مۆم نه‌خشێنران و بریاریش وایه به‌یانى 5 خولهك رابووه‌ستن وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر شه‌هیدانى ئه‌و رۆژه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






