ده‌نگی ته‌قه له هه‌ولێر دێت
25/03/2011, 12:00 (GMT+1)

شایه‌تحاڵێك له‌هه‌ولێر به لڤین پرێسی راگه‌یاند؛ كاتژمێر 12:40 ده‌قه‌ی نیوه‌شه‌وی شه‌ممه، ده‌نگی ده‌ستڕێژ و ته‌قه‌ی كلاشینكۆف له هه‌ولێر له‌نیوان شه‌قامی سه‌د مه‌تری نزیك مزكه‌وتی حاجی یه‌حیاو به‌شه ناوخۆیی كچانی یه‌كی شوبات ده‌بیسترێت.
هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی پارتی له‌شاری هه‌ولێر بۆ هه‌ر مزگكهوتیك 20 ئاسایشی ناردووه به جلی مه‌ده‌نیه‌وه.
به پیی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست لڤین پرێس كه‌وتووه؛ پارتی بۆهه‌ر ئاسایشێك بری 10 هه‌زار دیناری پێداون بۆ خواردنی نیوه‌رۆ چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر هێنرابوون، وه‌كو ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه‌و قوشتهبهو مه‌سیف‌و زۆرێك له شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌یه‌و به لڤین پرێسی راگه‌یاند؛ تا پێش نوێژی مه‌غریبیش، ئاسایش هه‌ر چاودێری مه‌لاكانیان ده‌كرد له هه‌ولێر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






