دوو لایه‌نی كوردستانی له سویسرا له‌گه‌ڵ سكرتێری گروپی په‌رله‌مانتاران بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد كۆده‌بنه‌وه
09/11/2009, 12:00 (GMT+1)

نوێنه‌رانی دوو لایه‌نه كوردستانییه‌كه به‌درێژی باسیان له ڕه‌وشی گه‌لی كورد له ئێران‌دا و بابه‌تی را‌گرتن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی سێداره‌ی چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی و قه‌ده‌غه‌کردنی حوکمی له‌سێداره‌دان له ئێران‌دا کرد.
به‌رێزی زۆر به دڵسۆزی و په‌رۆشه‌وه گوێی بۆ قسه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه ڕادێرا و چه‌ند بهڵگهنامهیهكیشی پێدرا، كه ناوی زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردی له خۆگرتبوو، که به سزای سێداره له‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشه‌وه‌دا حوکمدراون. وه باسی خۆپیشاندانه سه‌ركه‌وتوانه‌كه‌ی هه‌مان ڕۆژ، كه ئه‌م لایه‌نانه بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له بێرن سازیانكردبوو، كرا. پاشان باس به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كاری ده‌سته جه‌معی و هاوكاری یه‌كتری كرا، له‌م مییانه‌دا به‌رێزی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به نوێنهرانماندا، كه په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌سه‌ر ئهودۆسییه له‌گه‌ل لێپرسراوی دۆسییه‌ی ئێران له‌وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا بۆ سازبکات، هه‌روه‌ها ئه‌م لایه‌نانه و ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان و گروپی پهرهلمانتارانی دۆستی کورد له په‌رله‌مانی سویسرا پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌رێزی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل گروپه ناوبراوه‌كان ڕێكبخات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌گشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی ئه‌و سیانزه که‌سه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا. هه‌روه‌ها باس له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و لێپرسراوانی حكومه‌تی سویسرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه چی‌یان پێده‌كرێت و چۆن ده‌توانن یارمه‌تییمان بده‌ن.
پاش نزیكه‌ی سه‌عات و نیوێک دانیشتنه‌كه كۆتایی پێهات.
چاودێری کوردۆساید - چاك / كۆمیته‌ی سویسرا
حزبی دیموكراتی كوردستان/ كومیته‌ی سویسرا
چاودێری كوردۆساید-چاك
کۆمیته‌ی سویسرا
8.11.2009
www.kurdocide.org
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






