رژێمی تیرۆریستی ئێران رێگه‌ی نه‌دا ته‌رمی فه‌تاحییان به مه‌راسیم به خاک بسپێردرێت.
13/11/2009, 12:00 (GMT+1)

جه‌وانی کورد ئیحسانی فه‌تاحیان که له 11 ئه‌م مانگه‌دا له زیندانی ناوه‌دنی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له سێداره درا ،ته‌رمه‌که‌ی به مه‌رج ڕاده‌ستی بنه‌ماله‌که‌ی کرایه‌وه.
به پێی زانیاری به‌ده‌ست خراو له شاری کرماشانه‌وه،به‌پرسانی ئێرانی دوێنێ بانگی باوکی ئیحسانیان کردوه و پێیانراگهیاندوه:
به‌مه‌رجی مه‌ڕاسمی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕێک نه‌خرێت ،له خاک سپاردنی دا ته‌نها بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاماده‌بن ته‌رمی رۆله‌که‌ی ڕاده‌ستیان ده‌کاته‌وه.
زانرا ته‌رمی ئیحسان پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی له گۆڕستانی باخچه‌ی فرده‌وس له شاری کرماشان به خاک سپێردرا.
وێرای ئه‌وه‌ش رژێمی ئێران رێگه‌شیان نه‌دا ناوی ئیحسان له سه‌ر گلکۆکه‌ی بنوسرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






