
کادیرێکی لقی 2ی پارتی/ هەولێر
دوێنێ 9/10 سەعات هەشتی شەو لەدوای کۆبوونەوەیەکی چڕوپڕی لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری هەولێرو دەوروبەری بڕیار درا لە 14ەی ئەم مانگە ئاهەنگێکی گەورە لە شاری هەولێری بریندارو خەفەکراو سازبکرێت (ئەمە بەگوێرەی کۆبوونەوەی لقەکانی هەولێرو دەوروبەری). بەڵام ئیمڕۆ 10/3 کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە کۆبوونەوەی ناوچەکانی پارتی بروسکەیەکی خێرای مەکتەب سیاسی هاتووە کەوا ئەم ئاهەنگەی بڕیاربوو لە 14ەی مانگدا سازبکرێت پێشبخرێت بۆ ڕۆژی هەینی 11/3 واتە بەیانی لەبەردەم بازاڕی نیشتمان و باخی شار بەشێکی ئاهەنگەکەش لە پاڕکی شانەدەر بەڕێوە دەچێت بە بەشداری چەند تیپێکی یۆنانی و ئیسپانی و فەرەنسایی و پۆلەندی... ئاهەنگەکەش بۆیە پێشخراوە چونکە هەواڵی ئەوە زانراوە کە چەند ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان سەفەری دەرەوەی هەرێمیان کردووە بۆ هێنانی چەند ڕێکخراوێکی بیانی وەک ڕێکخراوی ئەنتەرناسیۆنال بۆ ئامادەبوون و چاودێریکردنی ئەو خۆپیشاندانەی بڕیارە بەیانی ڕۆژی هەینی 11/3 بەڕێوەبچێت کە لەلایەن گروپی (11) ئازارەوە ڕێکخراوە.. دوای زانینی هەواڵی هەوڵی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان لە دەرەوەی هەرێم (پارتی) بروسکەی بۆ گشت لق و ناوچەکانی خۆی کردووە کە بەیانی کات ژمێر 2.30 لەبەردەم بازاڕی نیشتمان و پارکی شانەدەر بەڕێوەبچێت وەک عەرزی عەزەڵات کەخۆیان لە کۆبوونەوەکاندا دانیان بەم عەرزی عەزەڵاتە ناوە!! هیوادارین خەڵکی هۆشیارو توڕەبووی پەنگ خواردووی شاری هەولێر بزانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم بەڵتەجی و گێرەشێوێنانەی پارتی دەکەن و بە چ شێوەیەک دێنە مەیدان و ئیعتیسامی مەدەنی دەست پێ دەکەن وەک خوشک و براکانمان لەسەرای شاری هەڵمەت و قوربانی ئازاد، تا ڕاونانیان بەوپەڕی سەبڕو سلمی و ئارامی یەوە.. سەرکەوتن بۆ گەل و ئازادیخوازانە..
بۆ زانین پارتی خەڵکی خۆی لەناوچەکانی دەوروبەری هەولێر، بەتایبەت لقی 16ەی دەوروبەرو، لقی 23ێی مەخمورو، لقی 24ی شەقلاوەیان ئاگادار کردۆتەوە بۆ ئامادەبوونی ئەم عەرزی عەزەلاتە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست