<

دوو پۆستى باڵاشیان بۆ ئۆپۆزسیۆن داناوە - پارتى ئامادەیە 9 پاكێجەكەى ئۆپۆزسیۆن بكاتە كارنامەى حكومەتى داهاتوو

30/11/2011, 12:00 (GMT+1)




پارتى دەیەوێت كابینەكەى نیچیرڤان بەرزانى بكاتە حكومەتى ڕزگاركەرى نیشتمانى و ئامادەیە 9 پاكێجەكەى ئۆپۆزسیۆن بكاتە كارنامەى كابینەى داهاتووى حكومەت.
بەپی زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى //پارتى دەیەوێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ڕێكەوێت لە پێناو نەگەشتنى بەهارى عەرەبى بۆ هەرێمى كورستان پا//
ئەو زانیاریانە ئەوەش ئاشكرادەكەن// پارتى ئامادەیە 9 پاكێجەكەى ئۆپۆزسیۆن بكاتە كارنامەى كابینەكەى نیچیرڤان بەرزانى و بەشێوەى شەراكەت ئۆپۆزسیۆن بەشدارى پێ بكات لەكابینەى داهاتووى حكومەت، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو پۆستى جێگرى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستانى داناوە بۆ لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن، پێشیان باشە نەوشیروان موستەفا بێتە جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستان//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى زانیارى ئەوەشى لایە// پارتى ئێستە ئەو زەمینە سازیە دەكات و بۆ ئەوەى حكومەتەكەى نیچیرڤان بكاتە كەشتى ڕزگاركەرى هەرێمى كوردستان لەو شەپۆلانەى كە وڵاتانى عەرەبى گرتووەتەوە//.
||  كارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەیان ڕوونكردەوە پارتى هەموو شتێك ئەكات بۆ ئەوەى ئۆپۆزسیۆن بهێنێتە ناو كابینەى حكومەتەوە، بەڵام تائیستا نەى توانیووە ئەوە گەرنتیە بۆ خۆى مسەووگەر بكات||

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست