د.بەرهەم لەبەردەم كادرانی راگەیاندنی یەكێتی-دا ریسوا بوو
26/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەكی تایبەت كە كادری سەتەلایتی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانە پێی راگەیاندین: كە ئەو نیوەڕۆخوانە جگە لەوەی پارەیەكی خەیاڵی بۆ تەرخانكرابوو لەهەمانكاتدا لەشوێنێكی زۆر خراپ و بێكەڵكی شاری سلێمانی رێكخرابوو كە سەر شاخی ئەزمڕ و شوێنی كۆنی تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان كە هەر لەگەڵ چونیان كادرەكانی راگەیاندن بەنیگەرانییەوە دەیانوت: جا ئەمە شوێنی ئینسانە یان حەیوان، ئەمە مەنفایە یان شوێنی سەیران.
سەرچاوەكە پێشیوتین كە پاش 2سەعات چاوەڕوانی ئەوكات د.بەرهەم بەخۆی دنیایەك پێشمەرگەوە هاتنە شوێنەكەو دوای ئەوەی بەسینی و بەلێشاو خواردن دەبرا بۆ سەر مێزی د.بەرهەم و ئازاد-ی علوج و چەند بەرپرسێكی كەناڵی راگەیاندن، لەولاوە كادرەكانی تری راگەیاندن زرتەی چاویان دەهات و بەرێجیمێكی لەسەرخۆیان ناودەبرد، تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی كە لەچەند لایەكەوە پەیتا پەیتا میوانەكان شوێنەكەیان بەجێهێشت، یەك لەوانەی كە شوێنەكەی بەجێهێشت و گلەیی تەواوی پێوە دیار بوو لێپرسراوی مەڵبەندی پێنجوێن و دوو هاوڕێی بوو كە بەبرسێتی رۆیشتن و د. بەرهەمیان ریسوا كرد و لەبەر خۆیانەوە كە چوونە دەرەوە وتیان: ئاوا حكومەت بەڕێوە دەبات، بۆیە خەڵك دەنگ بەگۆڕان دەدات، یاخوا بەخێر نەیەیتەوە بۆ خۆت و دەعوەتت، هەر مردین لەبرسا.
سەرچاوەكە وتی: دواتر ژمارەیەك كارمەندی تری راگەیاندن بەبۆڵە بۆڵ هەستان و وتیان ئەچین لەبازاڕ نان دەخۆین. گرنگ ئەوەیە نانێكی مەردانە بخۆین لەو ریسوایەتییەی بەرهەم باشترە، بەم جۆرە ئەو نیوەڕۆ خوانە بووە هۆی ریسوابوونی بەرهەم لەبەردەم كادرانی راگەیاندنی یەكێتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






