یەکێتی نیشتیمانی کوردستان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا شاعێرێک ده‌کوژێت
07/08/2012, 12:00 (GMT+1)

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شاعیرێکی شاری سلێمانی به‌ناوی عیرفان ئه‌حمه‌د تیرۆرده‌کات، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا دادگای سلێمانی بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ڕاگەیاند کە ناوبراو بەبێ ئاگادارکردنەوەی دادوەر دەستگیرکراوە سەرەتا لەئاسایش ئیھانە و ئەشکەنجە دراوە، دواتر براوەتە نەخۆشخانە، دواجار
گیان لەدەستده‌دات، ئەگەرچی لە سەرەتای گیان لەدەستدانی ئەم که‌سه ئاگاداربووین و ھەواڵەکه‌مان زانی بوو، بەڵام تا ھەڵوێست وەرگرتنی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، داوایان کرد، که جارێ بێده‌نگ بیین و هه‌واڵه‌که رانه‌گه‌یه‌نین، چونکه وه‌کو یه‌کێک له‌و سه‌نته‌ره ئاگاداری کردینه‌وه که هۆکاری خۆیان هه‌یه بۆ دواخستنی ئه‌م هه‌واڵه، بۆیه بەباشمان نەزانی ھەواڵەکە بڵاونەکەینەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






