ئاشكرابوونی(8000) هه‌شت هه‌زار بروانامه‌ی ساخته(ته‌زوير) له هه‌ريمی كوردستان
09/10/2011, 12:00 (GMT+1)

له دوای بلاووبوونهوهی ئه‌و هه‌واله كه ليژنه‌ی نه‌زاهه‌ی عيراقی بلاويكرده‌وه، كه زياتر له (30000) سی هه‌زار بروانامه‌ی ته‌زوير له 15 پاريزگاكهی عيراق ئاشكرابووه ، له كارمه‌نده‌وه بۆ وه‌زيری تيابووه.
ئه‌و بروانامه ساختانه ، بۆ بروانامه‌ی سه‌ره‌تايی و ناوه‌ندی و ئاماده‌يی و دبلۆم و به كاليۆريس و ماسته‌رو دكتۆرايی گرتۆته‌وه!
ئه‌مه‌و ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌يه‌ك له ديوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانی هه‌ريمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خويندنی باڵا و تويژينهوهی زانستی ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، كه له سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ پاريزگاكانی (سليمانی و ههوليرو دهۆك) زياتر له (8000) بروانامه‌ی قوناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌يی و پهيامانگاكان و كۆليژه‌كان ته‌زوير كراوه.
به پيی هه‌مان سه‌رچاوه هه‌ريه‌كه له ده‌زگاكانی زانياری و پاراستن له پارتی و يهكيتیزياتر له(3000) بروانامهيان له هه‌موو ئاسته‌كان ته‌زوير كردووه بۆ كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانی حزبه‌كانی خۆیان.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران ئه‌وه‌ی پشت راستكردۆته‌وه كه پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی جگه له وه‌رگرتن به شيوهی (قبۆل تایبه‌ت) زياتر له 1600 بروانامهيان ته‌زوير كردووه، له 70%ی ئه‌ندامان و كاديران بو به‌رپرسانی پاراستن له سه‌ری ره‌ش و سه‌لاحه‌دين و هه‌ولير و دهۆك و سليمانی بروانامه‌ی ساختهيان بۆ كراوه، به هه‌مان شێوه‌ش به‌رپرسان و ئه‌ندامان و ستافی نووسينگه‌ی نيچيرهڤان بارزانی 400 بروانامه‌ی ساختهيان بۆ كراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له پاراستن به دواداچوونی بۆ بروانمهی ئاماده‌یی ساخته‌ی فازيل ميرانی سكرتيری مه‌كته‌بی سياسی پارتی كردووه‌و، له ئاستی سه‌ركردايه‌تی پارتی دا،150 بروانامه‌ی ساخته كراوه. دياترتر ئه‌و که‌سانه ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
فازيل ميرانی
كاكهمين نه‌جار
(نازناز) هاوسه‌ری مه‌حمود محمه‌د
عه‌لی حوسين سورچی
ميقدادی علاقات
پشتيوان سادق
چنار سه‌عد عه‌بدولا
شيرزاد ئازاد (به‌ريوه‌به‌ری تهشريڤاتی نووسينگه‌ی نيچيرهڤان بارزانی)
فايز ئيبراهيم (نووسينگه‌ی نيچيرهڤان بارزانی)
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا (بروانامه‌ی ساخته‌ی ئاماده‌يی)
نه‌زهه‌ت حالی (بروانامه‌ی ساخته له ماسته‌ر)
عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی.
عه‌باس سليمان غه‌زالی
نوری سليمان غه‌زالی
له سه‌ر زاری پرۆڤيسۆر دكتۆر شيرزاد نه‌جار، له 65% ی به‌رپرسانی پارتی بروانامه‌ی ساختهيان بۆ كراوه، هه‌ره‌ها ئه‌وه‌شی باسكردووه كه پارتی زۆربه‌ی بروانامه ساخته‌كانی له ئيران دروست كردووه.
تێبينی
داوامان له په‌يامنێری سليمانی کرد، ئه‌وانیش وا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی، ليستی بروانامه ساخته‌كانی زانكۆی سليمانيش، به‌مزوانه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، كه يه‌كيتی و ده‌زگاكانی كردويانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






