سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له یه‌کێتی نیشتمانی بهکوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند که بە رێککەوتنی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات پلانێکیان داڕشتوه که سبه‌ینی 7 .3 بکه‌نه پشووی ڕه‌سمی و له‌هه‌مان کاتدا پیاوه به‌کرێگیراوه‌کانی خۆیان به‌سواری ئۆتۆنۆمۆبیل بڕژێننه سه‌ر شه‌قامه‌کان، هوتاف بۆ ده‌سه‌ڵات بکێشن و به‌شێوه‌یه‌ک شه‌قام بوروژێن و به‌لاڕێیدا به‌رن که که‌س هه‌ستی به‌رامبه‌ر ڕۆژی ڕاپه‌ڕین نه‌مێنێ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا کارێکی تێکده‌رانه‌ی وابکه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خۆ پیشاندهراندا دەست بدەنە ئێخە و به‌یه‌کیاندا بده‌ن، ئەوسا ده‌زگای دژه تیرۆر‌و ئاسایش و پۆلیس بێنە ناوەوە و ده‌ستیان لێبکه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌که پێی ڕاگه‌یاندین که پلانیان هه‌یه لایه‌نگران و کرێگرته‌ی تریش له هه‌ولێرو بادینانه‌وه بهێنن بۆ ئه‌م نمایشه و بۆ شێواندنی سلێمانی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست