خاتوو چنار ڕاست ناکات، له 12ی مانگه‌وه هاتۆته‌وه کوردستان
19/04/2009, 12:00 (GMT+1)

من لێره‌دا ده‌ڵێم خاتوو چنار ڕاست ناکات که له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بووه، به‌ڵکو دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 12ی 4 له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دابه‌زی و من به چاوی خۆم بینیم، باری ته‌ندروستی زۆر باش بوو، به زه‌رده‌خه‌نه‌وه قسه‌ی ده‌کرد و براده‌ره کارمه‌نده‌کان به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێی کرد، واته دوو ڕۆژ پێش یادی ئه‌نفال و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، من نازانم چنار خان بۆچی ئه‌م درۆیه ده‌کات و ده‌ڵێت من له کوردستان نه‌بووم؟ نازانم بۆچی خۆی له به‌شداریکردنی ڕووفاته‌کان دزییه‌وه؟
ئه‌م وڵاته که پێی ده‌ڵێن کوردستان، گه‌نده‌ڵی به سه‌ریدا ده‌بارێ، درۆکردن به‌شێکه له سیمای گه‌نده‌ڵیی و هه‌موو که‌سێک پێی ده‌وێرێت، چونکه باج له سه‌ر درۆکردن نادرێ، ئه‌وه‌ی ببێت به وه‌زیر و کاربه‌ده‌ست ده‌بێت دۆرزن بێت، ئه‌گینا جێگه‌ی له‌و پۆستانه‌دا نابێته‌وه. ئه‌و درۆیه‌ی که چنار خان کردوویه‌تی پیشه‌ی هه‌موو وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌م ڕژێمه پۆخڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه، ئێمه‌شی پێوه گلاوین، بۆیه به باشم زانی خۆم له‌و گه‌نده‌ڵیی و بێده‌نگییه بهێنمه ده‌رێ و ئه‌م ڕاستییه‌تان بۆ بخه‌مه ڕوو، داواکارم له به‌ڕێزانی کوردستانپۆست که ئه‌م نووسینه‌م بۆ جوانتر بکه‌ن و به شێوه‌یه‌ک بۆم بڕازێننه‌وه که شایانی بڵاوکردنه‌وه بێت، چونکه من نووسه‌ر نیم.
ده‌ستتان خۆش براده‌رانی کوردستانپۆست

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






