شەرى تەكەتولەكانى پارتى لەلقى12لە هەلەبجەوشارەزور
26/04/2010, 12:00 (GMT+1)

پوختەى روداوەكە
لەوكاتەى كە بەفەرمانى راستەوخۆى مسعود (نورى حمە على) لەبەرپرسى لقى12 دورخرایەوە و برا بۆ چەمچەمال بە هۆى نزیكى نورى لە نیچیرهوە و هینانى (فەرەیدون جانرۆی) لە فەرماندەى زیرڤانیوە بۆ بەرپرسى لقە كەوتوەكەى 12 كیشەكانیان رۆژ لەدواى رۆژ لەگەورەبوندان و بونەتە گەورەترین كیشە بۆ ریكخستنە فاشیلەكەى پارتى لەم سنورە. لەم هەفتەیەدا تەكەتولەكانى فەریدون و نورى كە هەركەسەیان سەربە تەكەتولى خویانن لەناو لقى 12دا دبیتە شەریان و سەركەوت ناویك چوار چەقۆى لیدراوەو لە هەردو ناوچەى پینجوین و زەرایەن هەمان كیشە تەشەنەى سەندوەو لە پینجوینیش كادیرك دراوەتە بەرچەقۆ. ئەوندەى ماوە بیلین كە سەرەتاى ململانیكانى بنەمالەى بەرزانى بەتەواوى دەركەوتون و لە ئایندەى نزیكدا تەقینەوەى كیشەكان دەبیبین . خوینەرانى بەریزیش ئاگاداردەكەین لە ماوەى داهاتودا وردەكارى تەواوى كیشەكانى ناو لقى12و تەكەتولەكانى ناو ئەو لقەروخاوەتان بۆ بلاو دەكەینەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






