<

چەند رۆژنامەنووس و نووسەرێک سەردانی گۆڕی شەهید سەردەشتیان کرد

10/05/2012, 12:00 (GMT+1)
بەبۆنەی دووساڵ بەسەر شەهیدكردنی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووس و نووسەری كوردستانپۆست بەبۆنەیەوە لەسەر گۆرەكەی شەهیدی قەڵەم لە سەعات 11 بەرواری5-5-2012 گردبوونەوەیەك بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان وچالاكوانانی مەدەنی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئامادەبوونی كەس و كارەكەی بەەڕێوە چوو،بنەماڵەكەی جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كەبەهیچ شێوەیەك بە ئەنجامی ئەو لیژنەیە رازی نین و بەڵكو داوای لیژنەیەكی بێلایەن و بیانیان دەكرد بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسێی تیرۆركردنی شەهید سەردەشت.
هەر هەمان رۆژ لەهەڵبجەی شەهید بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مەدەنی مەراسیمێك بەبۆنەی دوو ساڵ بەسەر شەهیدكردنی سەردەشتی عوسمانی رۆژنامەنووس لەسەعات 4 دوانیوەڕۆ بەڕێوەچوو و لە چەند وتارێكدا هۆكاری كوشتنی شەهید سەردەشت خرایە ئەستۆی پارتی دەسەڵاتدار لە هەولێر.



**************************

**************************


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست