مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی له سه‌ر نووسینێکی کوردستانپۆست، کۆبوونه‌وه و قسه ده‌کات
09/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئیستا ئه‌م هه‌واڵه و درکاندنی ئه‌م ڕاستییه، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی شلۆقاندووه، وه‌ک ئاگادارکراینه‌وه، که کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی په‌یوه‌ندی به‌و نووسینه‌ی کوردستانپۆسته‌وه هه‌یه و بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌گه‌ڕێن، جێگای ئاماژه‌پێدانه، ئه‌مڕۆ کوردستانی نوێ له‌و باره‌یه‌وه کوردستانپۆستی بهدروخستۆتهوه و به‌ناونیشانی http://www.knwe.org/Kurdistani%20Nwe/9-2-2009/Kurdistani%20Nwe.htm، له چه‌ند خاڵێکدا تێبینیی و سه‌رنجی خۆی له سه‌ر ئه‌و نووسینه داوه، به‌ڵام خوێنه‌ری وریا هه‌ست به‌وه ده‌کات که له وه‌ڵامه‌که‌ی کوردستانی نوێ‌دا، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کلا ده‌بێته‌وه، که ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست بڵاوی کردۆته‌وه راستن، ئه‌وه‌ی نووسراویشه ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، کوردستانی نوێ ده‌یه‌وێت یه‌کێتیی له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی، ڕووی تێکردووه خوێنه‌ری پێ به‌لاڕیدا به‌رێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سایتی چاودیر که زمانحاڵی مه‌لا به‌ختیاره، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی بابه‌ته‌که‌ی کوردستانپۆست بهێنێت، به ناونیشانی (یه‌كێتی، هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت) له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی له سه‌ر ئه‌وه کردووه، به پێچه‌وانه‌ی کوردستانی نوێ نووسینه‌که‌ی کوردستانپۆستی به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه، به‌ڵکوو سه‌رنج و قسه‌ی خۆی له سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی لیستی نه‌وشیروان موسته‌فا کردووه.
کوردستانپۆست، ئه‌م هه‌واڵه جارێکی دیه‌ک دهمڕاستدهکاتهوه و قسه‌ی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، که جارێ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێنه‌کردووه، لێ خه‌ریکه گۆمه‌که به‌ره‌وه قووڵی ده‌چێ، کئێمهش هێشتا قسه‌ی خۆمان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کردووه، ئێمه‌ش هه‌لوێستیی خۆمان ده‌بێت، با خوێنه‌ر چاوه‌ڕی بکات، بزانین چی دیکه ڕووده‌دات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








