داپیره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێده‌كات.
25/11/2009, 12:00 (GMT+1)

پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه باسیان له‌دواكه‌وتنی سه‌فه‌ری حه‌جی (ساره ئۆباما)ی داپیره‌ی (دایكی باوكی)باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز ده‌كرد"ئێستا داپیره‌ی ئۆباما له‌سعودیه‌یه و یه‌كێكه له‌میوانه‌كانی پاشای سعودیه و له‌ناو شاندی حاجیانی كینیادایه"
له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خاتو ساره ئۆباما رایگه‌یاند زۆر خۆشحاڵه به‌سه‌فه‌ری حه‌جكردنی"له‌وه‌ڵامی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ش كه باسیان له‌وه ده‌كرد داپیره‌ی ئۆباما بۆته مه‌سیحی "ساره ئۆباما گوتی:نه‌ك هه‌ر شانازی بهموسڵمانیهتی خۆم ده‌كه‌م به‌ڵكو ئه‌مساڵ 10لاوی گونده‌كه‌ی خۆمانم له‌كینیاوه هێناوه‌ته حه‌ج كه پێشتر هیچ ئیلتیزاماتێكی ئاینیان نه‌بوه. شایانی باسه باوكی باراك ئۆباما به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كینیه و ئێستاش دایكی باوكی ئۆباما له‌گوندی(كوجیلۆ)ی كینیا نیشته‌جێیه و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش شانازی باراك ده‌كه‌ن كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكایه"به‌ڵام شانازی به‌ئاینی خۆشیان ده‌كه‌ن كه موسڵمانن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






