سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێد ی ده‌بێته ئه‌ندامی چاودێری کوردۆساید- چاک
02/10/2009, 12:00 (GMT+1)

1. له‌ساڵانی 2006 و2007 دا ، واژۆی 41ئه‌ندام په‌رله‌مان، 3 پارتی سوێدی و 3 سه‌رۆک پارت
بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به جینۆساید بناسێنێ
http://www.klawrojna.com/content/view/4755
2. سالی 2007 بۆیه‌که‌مجار کۆنگره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانی سوێد به‌هاریکاری 5 پارتی سوێدی له یه‌کێک له‌هۆله‌کانی په‌رله‌مانی سوێددا ئه‌نجام بدات به‌کۆمه‌لێک بڕیاری گرنگه‌وه
http://www.dengekan.com/doc/2007/5/chak_sued9.pdf
3. به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی چاک و به‌هاریکاری 5 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی پارتی سوێدی، بۆیه‌که‌مجار له‌په‌رله‌مانی سوێدی له 11/06/2008 دا، داخوازینامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی 5 پارتی سوێدی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوێد کراو و گفتۆگۆ له‌سه‌ر داخوازینامه‌که کرا بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد به جینۆساید
http://kurdistannet.info/indexkon.php?id=4384
4. سالی 2008، چاک توانی بۆماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر فرۆکه‌یه‌ک له‌ئاسمانی شاری ستۆکهۆلم ههلبستێنێت که به درێژی چه‌ندین مه‌تر سڵۆگانێکی هه‌ڵگرتبوو و به زمانی سوێدی له‌سه‌ری نوسرابوو
نه خێر بۆ هه‌له‌بجه‌یه‌کی تر ، نه‌خێر بۆ کۆمهلوکوژی خه‌لکی کوردستان
، هاوکات به‌هه‌زاران بالۆنی ره‌شی له‌یادی 20مین سالیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌ئاسمانی ستۆکهۆلمدا به‌به‌شداری 3 سه‌رۆک پارتی سوێدی و سه‌دان که‌سایه‌تی کورد و سوێدی، هه‌ڵبدات.
http://kurdistannet.info/2008/3-2008/chak-swid-16-3-2008.pdf
5. ساڵی 2009 چاک مه‌راسیمی رێزلێننانی بۆ 10 که‌سایه‌تی ناوداری سوێدی که‌له 20 ساڵی رابووردودا خه‌باتیان بۆ ناساندنی تاوانه کۆمهلکوژهیهکانی دژ به کورد کردبوو پێکهێنا.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=5214
ئه مڕۆش له لهههولێکی نوێی تری‌دا بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد ، توانی
چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار، خه‌باتکه‌رانی دژ به تاوانی کۆمه‌لکوژی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێدی بکاته ئه‌ندامی فه‌خری چاک، که له‌مه‌ودوا له‌ناوه‌نده سیاسیه‌کانی کارکردنیان له ته‌ک نوێنه‌رایه‌تی حزبی و حکومی و په‌رله‌مانیان ده‌بنه نوێنه‌ری چاکیش. ئه‌م هه‌نگاوه شانازی و شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه که‌به‌ر چاک وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراوی کوردی بکه‌وێت، که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری بیانی به خۆشحالیه‌وه ببنه ئه‌ندامی فه‌خری ڕیکخراوه‌که‌مان .
یه‌کێک له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی سوێد که به خۆشحالیه‌وه شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی فه‌خری ڕێکخراوه‌که‌مانی قبول کردوه سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێده (لارش ئۆلی)ه. حزبی چه‌پ یه‌کێک له‌و 7 حزبه سه‌ره‌کیه‌ی سوێده، که‌زۆرینه‌ی کات له‌گه‌ل پارتی سۆسیال دیموکرات و ژینگه توانیویانه زۆرینه‌ی باڵی چه‌پ له په‌رله‌مانی سوێددا پێکبهێنن. شایانی باسه که حزبی چه‌پ ئێستا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه و خاوه‌نی 22 کورسی په‌رله‌مانه. لێره‌دا ده‌بێت به تایبه‌تی هه‌وله‌کانی لارش ئۆلی سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێد بۆ هه‌نگاوه‌کانی بۆناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان باس بکه‌ین:
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2006دا چاک نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی پۆلێ حزبی سوێدی کرد که‌دان به تاوانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به گه‌لی کورددا بنێن ،
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed15.pdf
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3280
لارش ئۆلی یه‌که‌مین که‌س بوو له 18مین سالیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و
پشتگیری له‌به‌شی زۆری داخوازیه‌کانی ئێمه کرد به‌تایبه‌تی که ڕۆژی 16 .03 بکرێته ڕۆژی دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژ له جیهاندا
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed22.pdf
هه‌روه‌ها واژۆی ئه‌وه‌ی کرد که‌ئه‌نفال تاوانێکی کۆمه‌ڵکوژیه، هاوکات دوای ئه‌و هه‌ر 22 ئه‌ندام په‌رله‌مان و حزبه‌که‌ی به‌فه‌رمی مه‌سه‌له‌ی تاوانی کۆمه‌لکوژیان به جینۆساید ناساند.
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3280
له‌ساڵی 2008 لهدانیشتێکی له‌گه‌ل چاک دا پشتگیری خۆی بۆ دانانی مۆنیمێنتێک له‌ناو په‌ره‌له‌مانی سوێد ئه‌نجام دا
http://www.kurdistanpost.info/news/692.html
له‌سه‌رجه‌م یاده کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد که چاک یان ناوه‌نده کوردیه‌کانی تر رێکیان خستبێت به‌رده‌وام ئاماده‌کار بووه ، سالێ پار سه‌ردانی کوردستان و ناوچه کۆمه‌لکوژیه‌کانی به‌یاوه‌ری وه‌فدێکی ئه‌نجام دا
هاوکات لێره‌دا رای ده‌گه‌یه‌نین له ته‌ک به‌ئه‌ندام بونی فه‌خری سه‌رۆکی پارتی چه‌پ چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار و خه‌باتکه‌ری دژ به کۆمه‌لکوژی گه‌لان و ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبه جیاکانی سوێدی بونه‌ته ئه‌ندامی فه‌خری کۆمیته‌ی سوێد چاک ،که‌له‌رۆژانی داهاتو ناو و وێنه‌کانیان بلاو ده‌که‌ینه‌وه.
کۆمیته‌ی سوێد
چاودێری کوردۆساید /چاک
01/10/2009
[email protected]
[email protected]
www.kurdocide.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






