نەوشیروان مستەفا سەردانی تاڵەبانی دەکات
16/03/2013, 12:00 (GMT+1)

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەکە لە هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و دلێری سەید مەجید هاوڕێتی نەوشیروان مستەفا دەکەن.
سەرچاوەکە باسی لە وەشکرد لە ژێر فشاری ئێران‌دا، نەوشیروان مستەفا ناچاره سەردانی تاڵەبانی دەکات و بۆ یەکخستنی بنەماڵەی نەوشیروان و خێزانی تاڵەبانی سینارۆیەک ئامادەکراوە، کە لە سیناریۆکەدا گه‌ره‌نتی ئایندەی هەردوو بنەماڵەی تێدابێت، هەروەها وتیشی، نەوشیروان مستەفا خۆی ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانە کردووە و بەرپرسانی تری بزووتنەوەی گۆڕان ئاگایان لێ نییە.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی سیاسیی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شه تا وه‌ڵامی ئه‌و نووسین و قسانه بده‌نه‌وه، که ده‌گووترێت تاله‌بانیی مردووه، یان له حاڵه‌تی کۆمادایه! به‌ڵام ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت، تا به ڤیدیۆ سه‌ردانه‌که و چوونی ئه‌وان بۆ لای تاله‌بانی پیشان نه‌درێت، چونکه گومان له‌مه‌ش ده‌کرێت، که ئه‌م سه‌ردانه بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و هه‌واڵانه بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






