جەماوەرى قەزاى سەید سادق بەپەرۆشەوە پێشوازى لە(دكتۆر كەمال میراودەلى) دەكەن
29/06/2009, 12:00 (GMT+1)

لەو ئێوارە كۆڕەجەماوەریەدا كەزیاتر لە (500) كەس لەڕۆشنبیران و ڕۆژنامەوانان و مامۆستایان و لاوانى شار ئامادەبوون ، دكتۆر كەمال پەیامى خۆى ئاراستەى ئەوان كردوو جەماوەریش بەچەپڵەڕێزان و هوتاف كێشان پشتیوانى خۆیان بۆ میراودەلى دوپات كردەوە ، هەمووئەوان بەڵێنیاندا كە دكتۆر كەمال وەكو كاندیدى ڕاستەقینەى خۆیان دەناسن و دەنگى ئەمان بۆ میراو دەلیە. هوتاف كێشانى جەماوەر بۆ میراو دەلى ئەندامانى پارتى توڕەو نیگەران كردو سەربارى ئەوەى كەچەندین قسەى ناشایستەیان ئاراستەى میراودەلى كرد وویستیان كۆڕەكە بشێوێنن بەڵام دواتر بەرگەى هوتافى جەماوەریان نەگرت و سەرى خۆیان هەڵگرت و كۆڕەكەیان بەجێهێشت . دەبێت ئەوەش بگوترێت كە تائێستا لەدەڤەرەكە كۆڕى قەرەباڵغى بەو جۆرە سازنەدراوە و جەماوەر بەو شێوەیە پێشوازیان لەكەس نەكردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






