کوردستانپۆست ناوی شوێنێک و چەند تەزویرچییەکی دەنگەکان لە سلێمانی ئاشکرادەکات
19/05/2014, 12:00 (GMT+1)

شوێنى پڕکردنەوەى فۆرمى تەزویرەکان بریتیە لە هۆڵى قاتى خوارەوەى ئۆفیسی سلێمانى كۆمسيۆن، دەستیان لە تەزویرکردندا هەیە و یارمەتیی تەزویرچییەکان دەدەن، ئەویش به ئاگادارى هاوڕێ توفيق .
رۆژانە کاتژمێری دووی پاش نیوەڕۆ کارمەندەکان ئیزن دەدرێن و دواى ئەوە پڕۆسەی تەزویرکردنەکە دەست پێدەکات.
ئەوانەى تەزویرەکە دەکەن بریتین لە (شادان حمە حسین فتح الله)، کە بەهێمنی و بەبێ ترس فۆرمەکان پڕ دەکاتەوە و لەکاتى تەزویرکردنەکەشدا دەرگاکە دادەخات.
هەریەک لە دیار ئیبراهیم محمدیش، یارمەتیی شادان حەمە ساڵح دەدات و پێکەوە بەشدارن لەو تەزویرکارییە.
تا ئیستا ئیمزا و ناوى کارمەندانى وێستگەکانیان تەزویرکردووە و بەئاشکرا جیاوازى نێوان دەستوخەتى کارمەندانى وێستگەکان و ئەو تەزویرچییانە دیارە.
ئەنجامى سەرجەم وێستگەکان و بەتایبەتیش وێستگەى سفر گۆڕدراون.
ئیستا دهنگی چوار لایهنهکانی تر کهم دهکرێتهوه و دهنگەکان بۆ یهکێتی زیاد دهکرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






