ئاگاداریەكى بە پەلە بۆ كاك نەوشیروان...
08/03/2009, 12:00 (GMT+1)

پێویست بە ڕونكردنەوە ناكات. ئەوە بوو پاش كۆبونەوەكەی تاڵەبانی و دكتۆر خەسرەو تاڵەبانى نامەیەكى بۆ بەڕێزتان نووسیوە بە مەبە ستى كۆبونەوە لەگەڵتان و(دلێرى سەید مەجید) كە بەدرێژى كۆبونەوەكە لە ژورێكى دیكە چاوەڕوان بووە. ڕایسپارد كە بێتە لای بەرَێزتان نامەكە بگەیەنێت. بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە كاتێك دكتۆر خەسرەو ئەوشوێنەى بەجێ هێشتووە. ڕەنگى سەروسیماى گۆڕاوە و سرووشتى نەبووە...............؟
وە پاش چەند كاتژمێرێكى درەنگ دوای ئەوەى نامەكە بەڕێكراوە بۆ بەڕێزتان دووبارە ناردییەوە بەشوێن دكتۆر خەسرەودا. وە ئەم روداوەش لە نزیك ترین كەسى دەوروبەرى تاڵەبانى وەرم گرت كەپێشتر هەر ئەو كەسە ئاگادارى كردم كە كۆبونەوەیەكى وا نهێنى و بە پەلە هەیە. بەڵام سەیر لەوەدایە تاڵەبانى بۆ بە تەنها (دلێری سەید مەجید) یشى لەوكاتەدا بانگ كردووە. لەبەر ئەوە بەڕێز (كاك نەوشیروان) داوات لێدەكەم زۆر بەجدى ئەم ئاگاداریە وەربگرە.چونكە ئێستا جەماوەر دڵیان یە بەڕێزتان خۆشە ئەگەر ئەم شەوە زەنگەی ناو (ى.ن.ك) یان بۆ ڕەوشون بكەیتەوە.
هەرسەركەوتوو بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






