ئه‌مڕۆ له پیرمام جه‌لال تاڵه‌بانی له کورسییه‌که‌ی که‌وته خواره‌وه!
02/04/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ئه‌مڕۆ 20090401 له کاتی چوونی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پیرمام و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتییدا، له پڕ له سه‌ر کورسییه‌که‌ی، که له سه‌ری دانیشتبوو، که‌وته خواره‌وه و هاواری کرد و په‌راسووی ئازاری پێگه‌یشتووه، هه‌ر زوو ئه‌و شوێنه له چاوای کامیرا دوور خرایه‌وه و نه‌یان هێشت که‌س ئه‌م ڕووداوه بزانێت و بیگوێزێته‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌کان.
سه‌رچاوه‌که که که‌سایه‌تییه‌کی ناو پارتی بوو، به کوردستانپۆستی راگه‌یانده‌وه، که باری ته‌ندرووستی تاڵه‌بانی له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گوول به‌ره‌وه خراپبوون چووه، ته‌نانه‌ت ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه و جارێکیش له هۆش خۆی چووه، وه‌ک ده‌زانن، ماوه‌یه‌کی زۆره بۆ خۆی ناتوانێت جلوبه‌رگ له به‌ر بکات و دایبکه‌نێت، هه‌تا کاروبار و پێویستیی ئاوده‌ست و حه‌مامیش ده‌بێت ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی یارمه‌تیی بده‌ن.
ئه‌مشه‌و کوردستانپۆست له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به دکتۆرێکی کورده‌وه کرد، ئه‌ویش رایگه‌یاند و وتی: به‌و پێیه بێت وه‌ک باس ده‌که‌ن ته‌ندروستی وا تێکچووه، که‌وابوو چاوه‌ڕیی ئه‌وه بکه‌ن، که هاکا له ئان و کاتدا هه‌واڵی مردن وماڵئاوایی تاله‌بانی ببیستین، ڕه‌نگه له‌وه نه‌چێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ بمێنێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








