خه‌ڵاته 50 هه‌زار دۆلارییه‌که‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ ده‌کات
31/01/2015, 12:00 (GMT+1)

گه‌نجێکی کوردی شارۆچکه‌ی دیوانده‌ره-ی سه‌ربه پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ناو" موحسین کەریمی"، به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بلیاردی وڵاتی ئیماراتدا ده‌کات و له پاڵهونێتیهکهدا، توانیتی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بهێنێت.
ناوبراو، به هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا، له پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا، خه‌ڵاتێکی به بڕی 50 هه‌زار دۆلار پێبه‌خشرا.
موحسین کەریمی، بۆ رێزگرتن له خۆراگری و ئازادکردنی شاری کۆبانێ، له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش، خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ کرد.
کەریمی، رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ک هاونیشتمانییه‌کی کورد، به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم، که خه‌ڵاته‌که‌م پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ بکه‌م.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






