<

مسعودبارزانى سەرۆكى یەكێتى قوتابیانى لەكارەكەى دوورخستەوە

11/07/2011, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەك لەمەوبەر عیرفان عزیز سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى كوردستانى سەربەپارتى دیموكراتى كوردستان لەوەڵامى ئەوەى كەدەوترا یەكێتى قوتابیانى كوردستان دەوامى زانكۆى سەلاحەددینى راگرتووە و عیرفان عزیزیش لەوەڵامدا ووتبووى ئەوقسانە وەكو حەپەى سەگ وایە!!! لەژمارەى ئەمرۆیدا گۆڤارى لڤین ئەوەى ئاشكراكردووە كەمسعودبارزانى سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى رەوانەى ماڵەوەكردووە و لەكارەكەى دوورى خستۆتەوە ، ماوەیەكیش لەمەوبەر وەزیرى خوێندنى باڵا لەنامەیەكدا بۆبارزانى نیگەرانى خۆى بەرامبەر یەكێتى قوتابیان دەربریبوو بەوەى تەگەرە دەخاتە بەردەم كارەكانى وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى خوێندنى باڵا داواى دەست لەكاركێشانەوەى خۆى كردبوو ، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەكەى وەزیرى خوێندنى باڵا تەجمیدكردنى سكرتێرى یەكێتى قوتابیانى لێكەوتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست