<

وەزیرى پێشمەرگە لەلایەن حزبەكەیەوە زیاتر بێدەنگ دەكرێت !!!

08/06/2011, 12:00 (GMT+1)
جەعفەرمستەفا وەزیرى پێشمەرگە لەكاتى خۆپیشاندانەكانى شارى سلێمانى و لەئاكامى ئەولێدوانە بەردەوامانەى لەدەزگاكانى راگەیاندنەوە دەیدا گرفتێكى زۆرى بۆیەكێتى دروستكرد و بەشێكى زۆرى یەكێتى لەپلەباڵاكان لەووتەكانى وەزیرى پێشمەرگە نیگەران بوون و هەموو ئەو لێدوانە نامۆیانەش بەسەر خودى یەكێتى نیشتمانیدا شكایەوە ، بۆیە یەكێتى بریاریدا جەعفەرمستەفا بێدەنگ بكات و هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەنوێترین بریارى یەكێتیش بۆ وەزیرى پێشمەرگە ئەوەیە كەئەوبەرپرسە نابێت لەمەودوا وەڵامى هیچ پەیوەندییەكى نەناسراو بداتەوە ، سەرچاوەیەك لەیەكێتى نیشتمانى بەلڤین پرێسى راگەیاندووە هۆكارە‌ ئە‌و قە‌دە‌غە‌كردنە بۆ ئە‌وە‌یە‌، نە‌وە‌ك تە‌لە‌فۆنە‌كان رۆژنامە‌نووس بن ‌و شێخ جەعفە‌ر لێدوانیان بۆ بدات ‌و دواتر بە‌سە‌ر یەكێتیدا بشكێتە‌وە‌.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست