وەفدی هەریم لەترسی خۆپیشاندەران بە دەرگای سەرەکی نەچوونە ژوورەوە
16/01/2015, 12:00 (GMT+1)

١/بچنە هەر شوینەک بەوینەی قوربانیانەوە بەدواتانین.
٢/ هەرەشەیان بۆ ناردبوین کەئەگەر بیکەین ئازارمان دەدەن بەو بۆنەوە ٤ گەنجی شەرانی ٢٠ بۆ ٣٠ سالیان ناردبوو (هەوالێک هەیە کەهی حزبێکی کوردستانی رۆژهەلاتن) ئەگەر پۆلیس لەویندەر نەبوایە بیگومان پیکدادان لەنیوانمان دروست دەبوو. ئەمەش زادەی بیرکردنەوەی دەسەلاتی هەرێمە لەو ئەورپایە کەهەول دەدا بەهەرەشە و شەر دەنگی نارەزایەتی و خەباتی مەدەنی بیدەنگ بکات کەبەهیوام رۆژێک ئەو بێ عاقلیە بکەن بۆ ئەوەی دەیان دۆسیە ی تاوان و ئیرهاب بونیان لەدادگا بۆ بسەلمێنین .
٣. پەیمانی خۆمان بۆسەلماندن کەنەهەرەشە نە ریکلام دەکەین بەلکو بەرامبەرتان دەجەقین و ئازاری ئەو خەلکە بەروتان دەدەینەوە و کەتاوانەکانتان کۆنیش بیت لەیاد ناچێ .
٤/ شەرمەزاریە بۆدەسەلاتێک لەترس و رسوابونی خۆی بەدەرگای ئاکوت و ژیر زەمین لەترسی چەند خۆپیشاندەرێک بجێتە ژورەوە
٥/ بەیانامە یەک کەتاوان و لینک و زانیاری لەسەر دەسەلاتی تیابوو لەبەردەرگا دەماندا بەمیوانی سیمنارەکەیان و دەتوانین بلین هەمومان ئاگادار کردنەوە
٦ / بەشداریکردنی سیمنارەکە بەناونوسین و تایبەت بوو
٧ / هەموو ئەوکەسە تیکۆشەرانەی ئەمرۆ بەشدریان کرد ١١ کەس بوین کەجەندین دروشم بەوینەی قوربانیانی شەهیدانی قەلەم و ١٧ شوباتمان بەرزکردبۆوە وبەسەدان کەسایەتی لەسیاسی و رۆژنامەنوس و هاولاتی ئاسایی بینیان و قسەمان بۆدەکردن
٨/پۆلیس ترسی زۆری هەبوو کەپیکدادان دروست بیت بۆیە ژمارەیەکی زۆریان ئامادەبون (٣ ئۆتۆمۆبیل).
٩/ لەخەباتی جەماوەری لەژمارە گرنگتر پەیام گەیاندن و کاریگەری جالاکیەکەیە ، بەنمونە پیشگرتنەکەی ١٣ی مانگمان بە٤ کەس بوین بەلام بەئاستی هەزاران خۆپیشاندەر رسوا ی دەسەلات و کاریگەری بۆ کارو چالاکی تر لەولاتانی تر بەجێ هیشترا
١٠/ شەرمە بۆ ئەو سوپایە رەخنەگرەی لەمالەوە شێرە و کەبەرپرسیکیش دیت بوێریان نیە ٢ دیری نوسین و گوتنەکانیان بەرامبەری بتەقینەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






