DTP کۆتایی به کۆنگره‌ی سییه‌می خۆی هێنا
15/06/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆنگره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و دیموكراسی گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به پرسی كورد له توركیا كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداربووان كۆكن بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ته‌نها (ئۆتۆنۆمی) باشترین رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا.
به‌یاننامه‌كه داوای له توركیا كردووه پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ناوچه كوردیه‌كان بوه‌ستێنێت، ئاماژه‌ی وه‌شداوه كه به‌رده‌وامبوونی ئه‌و پرۆسانه له‌كاتێكدا كه په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی درێژكردۆته‌وه به هه‌وڵدانێك ئه‌ژمارده‌كرێت بۆ تێكدانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كار بكرێت بۆ به‌خێرایی وه‌ستاندنی ئه‌م پرۆسه سه‌ربازیانه بۆئه‌وه‌ی بوار بره‌خسێنرێت بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی دیالۆگ.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كۆتایی داواكاری گشتی شاری دیاربه‌كر داوایه‌كی یاسایی له‌دژی DTP به‌رزكرده‌وه به‌و تۆمه‌ته‌ی كه هه‌ندێك له‌و دروشم و لافیته‌و زاراوانه‌ی كه‌له كۆنگره‌كه‌دا به‌كارهێنراون تاوانن و دژی یاسا‌و ده‌ستوری توركیان..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






