یه‌كێتی و پارتی سیناریۆی هێرش كردنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی سپێده و په‌یام و KNN یان داڕشتوه
10/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و رِۆژنامهیه باسی له‌وه كردووه كه هه‌فته‌ى رِابردوو له كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر چه‌ند سیناریۆیه‌ك رِێكهوتوون بۆ كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كان و یه‌كێك له سیناریۆكان بریتیه له"هه‌وڵدان بۆ داخستنى هه‌رسێ كه‌ناڵى ئاسمانى سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه(كه‌ى ئێن ئێن و سپێده و په‌یام)به‌و پێیه‌ى ئه‌م كهنالاَنه كه‌ناڵى بینراون و له رِێگهى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵى خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌یه".
جێى ئاماژه‌یه دهسهلاَت چه‌ندین جار ههرِهشهى بۆسه‌ر میدیا ئه‌هلیه‌كان و میدیاكانى ئۆپۆزسیۆن دروست كردووه و كه‌ناڵى سپێده كه نوسینگه‌ى سه‌ره‌كى له شارى هه‌ولێره چه‌ندین جار ههرِهشهى سوتاندنى ئارِاسته كراوه وه‌ك دووباره كردنه‌وه‌ى سیناریۆى سوتاندنى بنكه و باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى له ده‌ڤه‌رى بادینان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






