چاک سه‌رکه‌وتنێکی تریان بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد تۆمار کرد
30/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مشه‌و کاتژمێر 21:45 ده‌قیقه به‌کاتی سوێد مه‌سه‌له‌ی ناساندنی ئه‌نفالی کوردان و سه‌یفۆی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی (سۆسیال دیموکرات) به جینۆساید ناسێنرا . ئه‌م پێشنیازه له‌لایه‌ن کلاس نۆردمان به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌سۆسیال دیموکرات به ژماره‌ی پێشنیاز کراوی J28
ئاراسته‌ی کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی کرابوو . وهلهچهند رۆژی رابردودا کۆمیته‌ی سوێدی چاودیری کوردۆساید / چاک به‌هاریکاری تارا توانا ، کادیری کارای سۆسیال دیموکرات و له‌گه‌ل ئه‌ڤین چه‌تین ئه‌ندامی فه‌خری چاک و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌وڕپی له‌سۆسیال دیموکرات ، له‌گه‌ل چه‌ندین که‌سایه‌تی تری کورد ده‌ست بهههلمهتێکی به‌رفراوان کرا بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانه به جینۆساید . وه‌هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ک له‌ئه‌ندامانی چاک ((شلێر نه‌جم ، ئیخلاس حسێن ، کۆچه‌ر سۆفی ، قادر نادر ، ڕێژوان قادر و ئاکام سلاح له‌گه‌ل هاریکاری چاک (تارا توانا) له‌ناو کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات 500 دانه‌یان له پالپشتی یاداشته‌که‌ی کلاس نۆردمان ، دابه‌شی سه‌ر زیاتر له 350 ئه‌ندام و ده‌یان میوانی کۆنگره کرد .
شایه‌نی باسه ناساندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید به‌ره‌ی چه‌پ (سۆسیال دیموکرات ، پارتی چه‌پ ، ژینگه) ته‌واو کرد ، وه له‌ئێستادا کۆی ژماره‌ی کورسیه‌کان ده‌کاته 171 کورسی ته‌نیا ئه‌م 3 پارته له 345 کورسیدا .، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه له هه‌لبژاردنی سالی داهاتودا سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا ولاتی سوێد وه‌ک یه‌که‌م ولات ده‌بێت که دان به‌تاوانی ئه‌نفال ده‌نێت جینۆسایده . وه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سۆسیال دیموکرات ده‌بێته گه‌وره‌ترین پالپشتی بۆ خه‌باتکه‌رانی به ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید له ناو سۆسیال دیموکراتی جیهانی و ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا (نه‌وریژ ودانیمارک و فینله‌ندا)، به‌تایبه‌تی بۆ خهباتکهرو ماندونه‌ناسانی چاک له سه‌رجه‌م ولاتانی ئهوڕپیدا
له‌ڕۆژانی رابردوو هه‌ر له‌م باره‌وه راپۆرتێکی تیر وتهسهلتان ئاراسته ده‌که‌ین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








