دادوه‌ری ئه‌منی پێشووی موسڵ له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌وام ده‌كات
24/04/2009, 12:00 (GMT+1)

رێكخراوی چاودێری كوردۆساید له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاندووه، دامه‌زراندنی ئه‌م تاوانباره كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كورد له‌كۆشكی كۆماری، كهسهرۆكهكهی كورده، تاوانێكی تره به‌رامبه‌ر قوربانیانی رێگای رزگاری كوردستان‌و زیندانییه سیاسیهكانو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
رێكخراوه‌كه داوایانكردووه رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ناوبراودا بگیرێته‌به‌ر وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕائی گیرایه‌به‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی چاودێری كوردۆساید رایانگه‌یاندووه، كه كوڕی فه‌تاح به‌گی جاف كه تۆمه‌تباره به ئه‌نفالكردنی هه‌زاران هاوڵاتی ناوچه‌ی گه‌رمیان، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌لار، پارتی دیموكراتی كوردستان كردویانه به ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی گه‌رمیانی پارتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






