دەتەپە: بەرێز ئۆجەلان هەستیاری گەلی كوردە، توركیا پێویستە هەستیارەیەكانی گەلی كورد رەچاو بكات
02/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەحمەد تورك بە بیری هێنایەوە كە دۆخی ئۆجەلان هەستیارە بۆ كوردان گەورەترین هەستیاری ئۆجەلانە ، هەر بۆئەوەش دەبێ لەناو 72 ملیۆن كەسی ئەم وڵاتە هەستیاریەكانی گەلی كوردیش ڕەچاو بكرێ. ئەحمەد تورك لەپای هێرشە فاشیستیەكانی توركان لە ئزمیر ڕەخنەی لە حكومەتی ئاكەپە گرت و ، وتی ، ئەگەر حكومەت رێ و شوێنی پێویستی بگرتایە بەر ئەو هێرشە ئەنجام نەدەدرا. ئەحمەد تورك ڕایگەیاند كە حكومەتی ئاكەپە هەوڵ دەدا كە هێرشەكانی ئیزمیر بۆ بەرژوەندی خۆی بەكاربێنێ و ، دەیەوێ وا نیشانی بدا كە ئەو پارتێكی توركیایەكی و ئەوانەی تر پارتی هەرێمیین.
بەبیریشی هێنایەوە كە كاربەدەستانی حكومەت دوای هێرشەكە ئەوانیان كردۆتە ئامانج و ، هەڕەشەی داخستنی پارتەكەیان لێ دەكەن و ووتی، هەوڵەكانی پەراوێز كردنی دەتەپە خزمەت بە چارسەری ناكات. هاوسەرۆكی دەتەپە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرنی تورك رەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ ئەمەریكا كە لە 7 ی ئەم مانگە پێك دێ هەڵسەنگاند و پەیامێكی وای دا: پرسەكە لەگەڵ ئیران، ئێراق و ئەمەریكا چارسەر نابێ بەڵكو لەگەڵ ئاكتۆەركانی خۆی چارسەر دەبێ. ئەحمەد تورك ڕایگەیاند كە ئەوان گرنگی بە پەیوەندیە نێونەتەوەییەكان دەدەن و كاریگەری ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەزانن ، لەسەر ئەوەش وتی ، بەلام ئەگەر هێزەكانی دەرەوە لە چارەسەری دا رۆڵێك ببینین ، دەبێ داواكانی كوردان ڕەچاو بكەن.
دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەتەپە لەسەر توند كردنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و ، ئەگەری ئەو ڕوداوانەی بكەونەوە ، دوینێ كۆبونەوەیەكی نائاسایی بەست.
كۆبونەوەی نائاسایی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەتەپە شەش كاتژمێر بەردەوام بوو و پاشان ڕاگەیەنرا كە دۆخی ئۆجەلان لە هەموو ڕوویەكەوە هەڵسەنگێندرا. لە كۆبونەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كرا كە لە پرۆسەی هەوڵەكانی چارسەری حكومەتەكەی ئاكەپە بۆ هەنگاوێكی وای ناوە و ، ئامانجی حكومەت چیە ؟
لە كۆبونەوەكەدا ئەگەری ئەو ڕوداوانەی كە لە كاردانەوەی دۆخی ئۆجەلان بكەوێتەوە هەلسەنگاند.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






