حکومه‌ت، له‌هه‌ولێر، به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی پاراستن، خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنێت.
22/10/2010, 12:00 (GMT+1)

خوێندکارانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، یه‌که‌م قوربانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن، که‌له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌ر خوێندکارێك له‌دژی پارتی‌و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه هه‌ر کارێکی کردبێت، ئه‌وا پاشه‌ڕۆژی ده‌که‌وێته به‌ر خه‌ته‌ر. بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژی هه‌ر خوێندکارێکیش، ته‌نها یه‌ك ڕاپۆرتی ساده به‌سه که ده‌گاته ده‌ستی پاراستن. بۆیه، دڵه‌ڕاوکێ خوێندکارانی زانکۆکانی هه‌ولێر و دهۆکی گرتۆته‌وه و زۆر به‌ووریایی هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن. به‌م کاره‌ش ته‌واوی ئازادیه‌کانیان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ناوچه‌کانی ژێر نفوسی یه‌کێتی نیشتیمانیش ده‌گرێته‌وه، چونکه ته‌واوی دامه‌زراندنه‌کان له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستانه‌وه ده‌کرێت و پارتی دیموکراتیش، به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی حکومه‌تی کردووه.
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ریشه‌وه، به‌ته‌واوی پێکهاته‌ی ده‌زگای پاراستنی پارتی شیکردۆته‌وه. خوێنه‌ر ده‌توانێت ته‌واوی به‌رپرسه‌کانی پاراستن لێره‌وه بناسێت و بزانێت ئه‌وانه کێن...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






