دكتور هادى عه‌لى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو پێشوازى كرد له دكتور كمال میراوده‌لى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌لبژارد�
17/07/2009, 12:00 (GMT+1)

مامۆستا هادى به‌خێرهاتنى د.كه‌مالى كرد‌و هیواى خواست كهههڵبژاردنهكانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌شێوازێكى دیموكراسیانه له 25/7 به‌ڕێوه بچێت . له‌هه‌مان كات خوازیاربوو له‌هاووڵاتیان به‌گه‌رم و گوڕى یه‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن و ئه‌و رۆژه بكه‌نه جه‌ژنێكى نیشتمانى.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.كه‌مال میراوده‌لى سوپاسى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى كرد‌و پاشان دیدو تێڕوانینى خۆى سه‌باره‌ت بهههڵبژاردنهكانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو ئومێده‌واربوو به‌شداربوانى ململانێ ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گیانێكى دیموكراسیانه‌و هێمنانه‌وه پرۆسه‌كه تێپه‌ڕێنن و ئه‌زمونى دیموكراسى وڵاته‌كه‌مان پێش بخه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






