سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە هەولێر داوای پارە دەکات بۆ کرێ خانووی نووسینگەی ئهندام پهرلهمانهکان
02/04/2013, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەکەی کوردستانپۆست روونیشیکردەوە پاش بەدواداچونێکی ورد سەرۆکی پەرلەمان بۆی دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەییەی کە رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە بۆ نووسینگەی ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان، سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان پارهکهی نهداوە بە کرێی نووسینگەی ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان، بەڵکو داوێتی بە کرێی خانوویەک کە بۆ محمد حاجی بەرپرسی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی گۆڕان بە کرێ گیراوە. سەرچاوەکە وتی ئەمە فەزاحەت و گەندەڵیەکی گەورەی بزوتنەوەی گۆڕانە کە پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەی بەو جۆرە بەکار ئەهێنێت، ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەکانی گۆڕانه که دژی بەفیرۆدانی موڵک و ماڵی گشتی لەلایەن هەردوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






