له‌بارزان سێ كه‌سی خێزانێك ده‌ستگیر ده‌كرێن عه‌بدلمسه‌وه‌ر بارزانی: ئهندامانو لایه‌نگرانی ئێمه‌ش ده‌بردرێنه ئاسایش
23/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و خێزانه 10 كه‌سییه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌ی بارزان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڕانه‌وه‌یاندا سێ پیاو كه به‌خێوكه‌ری خێزانه‌كه‌ن ده‌ستگیر دهكرێنو خه‌ڵكیش گومان ده‌كات ئه‌و خێزانه لایه‌نگرانی لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی بن.
عه‌بدلمسه‌وه‌ر بارزانی، سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی له‌وباره‌یه‌وه له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"خه‌ڵكی ته‌له‌فون بۆ من ده‌كه‌ن گوایه ئه‌وانه له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی من ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام من رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌لیسته‌كه‌ی منه‌وه نییه‌و ئه‌ندام نین له‌لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی، ته‌نها چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و واده‌یه له‌گه‌ڵ من له‌سلێمانی دانیشتبوون".
سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی وتی"به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئهندامانو لایه‌نگرانی ئێمه ده‌بردرێنه ئاسایش، یان پێیان ده‌ڵێن كه‌ده‌بێت سه‌ردانی ئاسایش بكه‌ن، به‌ڵام جارێ نازانم ئه‌وه بۆ چ مه‌به‌ستێكه".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






