ئیتیڵاعاتی ئێران گه‌رمه‌ی چالاکییان هه‌یه له کوردستانی باشوور
12/06/2010, 12:00 (GMT+1)

موشاوری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی عێراق، سه‌فا ئه‌لشه‌یخ ئێعتراف به چالاكیه‌كانی ئیستخباراتی ئێران له نێو خاكی عێراقدا كرد و ئه‌مه‌ی پشت‌راست كرده‌وه، كه به‌شی ھه‌ره زۆری ئه‌م چالاكیانه له به‌شی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێن.
ئه‌لشه‌یخ رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق بۆ سنوورداركردنی ئه‌م چالاكیانه له ههوڵدانایه..
چه‌ند ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی و كورد، رایانگه‌یاند، كه به‌شی ھه‌ره زۆری ئه‌و سیخورانه، له ژێر په‌رده‌ی چالاكی سیاسی‌دا، ئێستا له كوردستان و عێراقدا خاوه‌نی پۆستی گه‌وره‌ن و خه‌ریكی سیخورین.
ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی ده‌ڵێت، كه به‌شێك له‌و سیخورانه، به ناوی په‌نابه‌ر كوردیی له ئێرانێ راھاتوون و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌ك كه‌نالی ئاسمانی كوردستان تی ڤی، كه‌نالی ئاسمانی زاگرۆس و چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ر به پارتی به نێوی كارمه‌ندی خه‌به‌ری و ھهوالنێری ئه‌و ده‌زگایانه كار ده‌كه‌ن، به‌لام له ژێر ئه‌و كاره دا خه‌ریكی سیخورین بۆ ئیتلاعاتی ئێران.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






