له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێى یه‌كێتی و پارتی باس له‌چۆنیه‌تی سانسۆر خستنه سه‌ر گۆڤاری لڤین و شه‌قام و ماڵپه‌ڕی كوردستانپۆست
01/06/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه چۆن بتوانن سانسۆڕێكی به‌هێز بخه‌نه سه‌ر چه‌ند گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌یه‌ك كه زیاتر شته شاراوو گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌و حیزبانه ئاشكرا ده‌كه‌ن...وه یه‌كێتی و پارتی بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه‌چۆن بتوانن ئه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامانه بوه‌ستێنن.
ئه‌و ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه ناویان هێنراوه له‌كۆبونه‌وه‌كان بریتین له:
گۆڤاری لڤین
گۆڤاری شه‌قام
گۆڤاری كلیل
گۆڤاری بۆچوون
ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆست
ماڵپه‌ڕی ستانده‌ر و ده‌زگای ستانده‌ر
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی
ڕۆژنامی ئاوێنه
ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام
كه‌ناڵی KNN
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسیه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و 26 ڕۆژنامه‌نووسه (گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر) كراوه كه پێشتر دوایان له مام جه‌لال و نێچیرو مه‌سعود بارزانی كردبوو ماڵ و سامانیان بۆ میلله‌ت ئاشكرا بكه‌ن، پێده‌چێت پلانێكیان بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه دانابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






