بانگه‌وازی ژماره هه‌شتی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆهه‌موو كوردێكی شاری كه‌ركوك
14/03/2009, 12:00 (GMT+1)

مامۆستایان وقوتابیان وخوێندكارانی نێرومێی به‌ڕێز ده‌رگای خوێندگاو قوتابخانه‌كانتان دابخه‌ن لهوڕۆژهداو هه‌موو پێكه‌وه ئاگڕی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر بانه‌كان و له‌ناو كۆڵانه‌كان و له گه‌رووی شه‌قامه‌كاندا بابڵێسهو گڕه‌كه‌ی جه‌سته‌ی ناپاكی گول و یاوه‌ره‌كانی بسۆتێنێت.
فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێز، كارمه‌نده تێكۆشه‌ره‌كان، كرێكاره چه‌وساوه‌كان ئێوه‌ش مه‌چنه سه‌ركار.
برا شۆفێره‌كان، ئۆتۆموبیلهكانتان له‌ماڵه‌وه دهرمهكهن. دوكانداره به‌ڕێزه‌كان ده‌رگای دوكانه‌كانتان دابخه‌ن ولافیتهی ڕه‌شی پێدا هه‌ڵواسن و لێی بنووسن مردن بۆتورك و نۆكه‌رانی.
مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز، پێویسته ئێوه‌ش له‌وڕۆژه‌دا ڕۆڵی تایبه‌تی خۆتان بنوێنن له ڕێگای بڵند گۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه خه‌ڵكی شارهۆشیاركهنهوهو بڵێن هه‌ركه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا بچێته سهرئیشوكار خائین وخۆفرۆشه.
كورده به‌ڕێزه‌كانی شاری كه‌ركوك، داواكارین لێتان ئه‌و ڕۆژه بكه‌نه ڕۆژێكی پرشینگدار له‌مێژووی كوردا بهڕسواكردنی مه‌رامی گڵاوی جه‌لال تاڵه‌بانی تورك په‌رست به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی شاری كه‌ركوك بهوهچهكانی هۆلاكۆ چونكه سه‌ردانی گول و هاتنی بۆ كه‌ركوك چاكترین به‌ڵگه‌یه بۆ خیانهتكارێكهی سه‌رانی كورد كه‌به‌نیازه پێاده‌ی بكه‌ن له‌پێناوی ئافهرینێكدا.
*فه‌رمانده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه كوردی كه‌ركوك
١٣/٣/٢٠٠٩
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






