بە فەرمانی مەحمود سەنگاوی حاکم حسێن لە گەرمیان دەردەکرێت و بۆ سلێمانی دەگوێزنەوە
28/01/2014, 12:00 (GMT+1)

دواتر کەیسەکە گواستراوەیە بۆ لای پۆلیس، دادوەر سۆران سەرپەرشتی دەکات و ئەمیش کەسێکی حیزبییە، سەر بە یەکێتییە، هەر بۆیە مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا و تاوانبارێکی تر کە ناوی زاخۆیە ئازاد دەکات. لە هەواڵەکانی پێشووترماندا بە درێژی باسمان لە رەوتی دادگا و بەڕێوەبردنەکەی کرد.
دوێنێ شەو پیاوەکانی مەحمود سەنگاوی ٢٧ / ٠١ / ٢٠١٤ لە رێگای حاکم ئەکرەمەوە بە حاکم حسێن دەگوترێت تۆ دەبێت تا کاتژمیری ١٠ی ئەمشەو خانوەکە چۆڵ بکەیت، چونکە تۆ ئیتر لێرە نەماویت و گواسراویتەوە بۆ سلێمانی، ئەو ماڵە هی تۆ نییە، ئەمەش وەکو تۆڵەسەندەنەوەیەک لەبەرامبەرییەوە دەکرێت.
دادوەر حسێنیش دەڵێت: من بێ منەتم لێتان.
یەکسەر بەو شەوە کە بارانێکی زۆریش دەبارێت، نیوەی ماڵەکەی رەوانەی سلێمانی دەکات و بەشێکی زۆریشی بە سەر کەسوکارەکەیدا دابەش دەکات، ئەمڕۆش بۆ بەیانییەکەی دەچیتە سلێمانی.
پەیامنیری کوردستانپۆست دەڵێت، ئەم رووداوە بەتەواوی لەلایەن خودی مەحمود سەنگاوییەوە دەسەلمێنرێت، کە بەڵی بکوژی کاوە گەرمیانی مەحمود سەنگاوییە و کەسی دیکە نییە.
ئەو لینکەی خوارەوەش کلیک بکە بۆ زیاتر زانیاریی لەسەر دەرکردنی دادوەر حسێن محیەدین لە گەرمیان
http://knnc.net/videodetail-1593-1#.UugWZNJwahd
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






