پاراستن گۆڤارێک له هه‌ولێر به ناوی (کوردستان پۆست)ه‌وه ده‌رده‌کات
06/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و که‌سه که ناوی جه‌لال به‌رزنجییه، نامه‌یه‌کی بۆ ناردووین تێیدا ده‌ڵێت: ..... تەنھا مەبەستمان خزمەت کردنی رۆژنامەگەری کوردییە و سرینەوەی ئەو وشە خراپانەیە کە بەم ناوەوە نراوە، ھەروەھا دەمانەوی ھاولاتیان و خۆینەران ئاشنایەتیان ھەبیت لەگەل ئەو ناوە.
ئێمه لێره‌دا ده‌ڵێین، که کوردستانپۆست هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیی و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا نییه، ئێمه به‌شێکین له‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌مان، جگه له‌ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی و داگیرکه‌رانی کوردستان، ئێمه دوژمنێکمان نییه. ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆماندا ئاشنا و ته‌باین، هاوڵاتیانی کوردستان له کوردستانپۆست زویر نیین، ئه‌وه هاوڵاتییانه له بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاته خیانه‌تکاره ناڕازیی و زویرن، مافیان زه‌وتکراوه و خاک و نیشتیمانه‌که‌یان ناشرین و ههرزانتالانکردووه، ئه‌وه ئێمه نیین که خه‌ڵکی لێمان زویره، ئه‌وه ئێوه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ده‌سه‌ڵاتن که خیانه‌ت له قه‌له‌م و له بیروباوه‌ڕتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه و ده‌سه‌ڵات ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکییدا ئاش ببنه‌وه، با سامانی وڵات و پاره‌که‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش بگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌سه دڵسۆز و به‌تواناکان و قۆرخی نه‌که‌ن بۆ خۆیان و بۆ منداڵه‌کانیان.ا مێژوو نه ره‌حم به‌وان و نه به‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه خائینانه‌ش ناکات.
ئێمه لێره‌وه رایدهگهیهن، که نه‌ک ئێمه رازیی نیین به ده‌رچوونی گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌ک به ناوی کوردستانپۆست، به‌ڵکو له کاتیی پێویست و رۆژی خۆیدا، ئه‌گه‌ر کارێکی وا بکه‌ن، ئێوه‌ش وه‌کو تاوانبار راپێچی دادگا ده‌که‌ین و سزا ده‌درێن.
دیسان لێره‌وه بۆ خوێنه‌رانی روون ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر رۆژنامه، گۆڤارێک به ناوی کوردستانپۆسته‌وه ده‌ربچێت ئێمه لێی به دوورین و به‌رپرسیار نیین له هه‌ر راگه‌یاندن و ناوه‌رۆکێکی ئه‌و رۆژنامه و گۆڤاره، ئه‌گه‌ر هه‌ر لێکچوون و نزیکییهکیش له بیروبۆچوونهکانیشماندا هه‌بێت ئێمه خاوه‌نی نیین. داوش ده‌که‌ین که هیچ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک هاریکارییان نه‌که‌ن، هیچ خوێنه‌رێکیش نهیخوێنێته و بایکۆتی بکه‌ن و نه‌یکڕن.
داوا له په‌یامنێر و نووسه‌ره‌کانیشمان ده‌که‌ین له کوردستان، که به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و که‌سه و ئه‌وانه‌ی که هاریکاریی ده‌که‌ن، زانیارییه‌کی ته‌واومان له سه‌ریان بۆ کۆ وه‌ربگرن.
کوردستانپۆست
لیژنه‌ی راگه‌یاندن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






