ڕۆژنامەنووس عەبدوڵا گۆڕان بە ماددەى 433 بانگهێشتى دادگا دەكرێت
03/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سەبارەت بە هۆكارى تۆماركردنى ئەو داوا یاسایە ڕۆژنامەنووس عەبدوڵا گۆران پێى ڕاگەیاندین "پاش ئەوەى ڕاپۆرتێكى شیكاری لەبارەى گەندەڵیەكانى بوارى تەندروستى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بڵاو كردەوە لەبەرامبەر ئەمەدا د.عومەر توفیق لێپرسراوى بەشى ددان لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى داواى یاساى لەسەر تۆمار كردووم "
سەبارەت بە شێوازى مامەڵەكردنى دادگا لەگەڵیدا عبدوڵا گۆران ووتى "ئەوەى جێگەى نێگەرانیە كە حاكم سیروان لە دادگاى لێكۆڵینەوەى سلێمانى بە مادەى 433 منى بانگكردووە لەكاتێكدا من كارێكى ڕۆژنامەوانیم كردووە و حاكم بە كەفالەتى 140 هەزار دینار بەكەفالەت ئازادیكراوم تا ڕۆژى دادگایكردنم "
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






