له‌هه‌نگاوێکی گرنگی چاودێڕی کوردۆسایددا، كۆمیته‌ی باكووری کوردستانی دامه‌زراند
10/11/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه به‌سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ڕێكخراوه‌كه‌مان كاراتر له جاران كار بۆ ناساندنی پرسی كوردۆسایدی گه‌له‌كه‌مان له باكووری وڵات‌دا بكات و ئه‌و پرسه چالاكتر له جاران بێنێته به‌ر باس و بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌و کهلهبهرێكی گرنگ له كهماسییهكانی ناوه‌نده‌كه‌مان پڕ بكاته‌وه.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه بریتین له هه‌ر یه‌ك له:
- سه‌یدخان عه‌نته‌ر"له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مو‌سا عه‌نته‌ر" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
- ئایشه گۆكته‌په ڕۆژنامه‌وان,
- نگین شێخولئیسلامی چالاكڤانی مافی مرۆڤ
- جه‌بار چیان چالاكڤانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وان,
- قادر نادریش وه‌ك هاوكارێك.
كۆمیته بڕیاری دا یه‌که‌مین کار‌و چالاکی له‌ماوه‌ی نزیكدا, كۆنفرانسێكی شایسته بۆ تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم له‌شاری ستۆکهۆلم ڕیک بخات. کۆمیته‌ی باکوور هه‌وڵده‌دات چه‌ندین كه‌سایه‌تی، شایه‌تحاڵ، لێکۆله‌ره‌وه و سه‌رۆکی شاره‌وانی ده‌رسیم بانگهیشت بکات بۆ کۆنفرانسه‌که. له‌گه‌ل نیشاندانی فلیمی ڤیدیۆی و وێنه‌ی فۆتۆگرافی تاوانه‌که کهلهبهردهستی ئه‌ندامانی دایه وه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی داوات بكات بۆ ئه‌ندامه‌تی له ڕێكخراوه‌كه.
چاودێری کوردۆساید /چاک
www.kurdocide.com
08/11/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






