<

دوو هەواڵ : سەردانى سەفیر ئەمەریكا بۆ لای گۆڕان و دەسەڵاتیش تووشی گێژاو بووە .

11/04/2011, 12:00 (GMT+1)
یەكەم / بەپێى سەرچاوەیەكى بڕواپێكراو بەیانى رۆژى دووشەممە / رێكەوتى 11/4 /2011 هەریەك لە سەفیرى ئەمەریكا و سەركردەى هێزەكانى ئەمەریكى لە عێراق بۆ راوێژ و گفتوگۆ دێنە گردەكەى زەرگەتە و لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان دادەنیشن ، بەڵام نازانرێ ئایا تەنها بزوتنەوەى گۆڕان یا لایەنەكانى تریش (كۆمەڵ و یەكگرتوو) بەشدار ئەبن یان نا .

دووەم / دەربارەى هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و پێكهێنانى حكومەتێكى ئینتقالى هەروەكو ئۆپۆزسیۆن پێشنیارى كردوە بۆ دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكەى (پارتى و یەكێتیی) ئێستا هەریەك لەو دوو حزبە جگە لەوەى لێدوان و بۆچونى دژ بەیەك رادەگەیەنن ، لەهەمان كاتیشا توشى گێژاوێكى گەورە بون بەوەى كە هەم ناتوانن چارەسەرێكى بابەتى و واقیعى بدۆزنەوە و هەم لەگەڵ ئەم وەزعەى ئێستادا هەڵ ناكەن و پێیان وایە بەردەوامى ئەم بارودۆخە وردە وردە فره‌وان دەبێت و رۆژێك دێت كە هیچ سنور و شوێنێك نامێنێتەوە بۆیان ،بۆیه‌ تووشی گێژاوی سیاسی بوونه‌. 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست