دادوەرێكی حیزبی لە دادگای سلێمانی لە بری دادگایكردنی ئەنفالچیەكان تاقانەیەكی ئەنفال بە چوار مانگ حوكم ئهدات
17/08/2010, 12:00 (GMT+1)

بورهان لە گەڵ كۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفال كێشەكە دەگەیننە بەرهەم ساڵەح لە كاتێكدا كە سەردانی كەلاری كردبو، بەرهەم ساڵحیش هەر لەوێدا دەینێرێ بۆلای وەزیری شەهیدان و ئەنفال، پاش ئەوەی وەزیری شەهیدان تێدەگات لە كێشە و گرفتی ئەو كەس و كاری ئەنفالە، بەڵێن دەدات كێشەكەی بۆ چارەسەر بكات، تەنانەت وەزیری شەهیدان دواتر وتبوی لە گەڵ وەزارەتی داد قسەمانكردوە كە ئەو جۆرە كەیسانەی كەس و كاری ئەنفال زۆرن لەو شیًوەیە نابێت ئیجرائاتیان لە گەڵ بكرێت، چونكە كێشەكانیان سیاسیە ئەو كێشەی كەس و كاری ئەنفالانەوەیە و هەزاران كەس و كاری ئەنفال هەمان كێشەیان هەیە، وەزیری شەهیدان وتبوی هەقتان نەبێت كێشەكە چارەسەركراوە وەزارەتی دادیان لەو مەسەلانە ئاگادار كردوەتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی بورهان (حەمەخان غەریب) دادگایدەكرێت و دادوەر بە چوار مانگ زیندانی بۆ دەبڕێتەوە و ئێستا بورهان یەكەم شەوی حوكمەكەی لە زیندان بە سەر دەبات ل مەعسكەر سەلام لە سلێًمانی.
منیش وەكو كەس و كارێكی ئەنفال كە دڵم پڕە ئەمشەو فرمێسك چاوەكانم بەر نادات لە داخی ئەو دوبارە ئەنفالكردنەوەیەی كە بە دەستی كورد خۆی دەمانكاتەوە و ئەوانەشی ئەنفالی كردوین هەتا بێت پلەیان بەرز دەبێت و رێزیان لەلای بەرپرسانی كورد زیاتر دەبێت.
ئەم چیرۆك و بەسەرهاتەی كاكە بورهان وەرگێڕیتە سەر زمانە بیانیەكان كە چۆن بە دەستی حاكمی حیزبی نەزان و عەقڵ بەعسی رۆڵەكانی پاشماوەی ئەنفال چۆن دوبار ئەنفال و زیندانی دەكرێن، ئەو حاكمە كە لە خوت و خۆڕای و بەبێ ئەوەی بزانێت مەینەتیەكانی ئەنفال چیە كە كورسیەكەی ژێری خوێن و ئێسك و پروسكی كەس و كاری كاكە بورهانە، چۆن دەستی ئەو قەڵەمەی گرت زۆر عەقڵ بەعسیانە ئەو بڕیارە ناڕەوایە دەر بكات، لە كاتێكدا هەزاران تەزویرچی و بەرپرسی تاوانبار و قاتیڵ داهات و نەوتی ئەم وڵاتە دەبەن ئەم حاكمە و حاكمە عەقڵ بەعسیەكانی هاورێی ناوێرن بە قسەش باسی بكەن.
كوا وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، ئەمشەو بورهان كەس و كاری ئەنفالكراو لە زیندان شەو دەكاتەوە و وەزیری شەهیدانیش لە سەر ئێسك و پروسك و خوێنی شەهیدەكانی كاكە بورهان دەخواتەوە و موبایلەكەی دادەخات، نەوەك كەس و كارێكی ئەنفال تەلەفۆنی بۆ بكات.
ئەگەر پاساوی زیندانیكردنی ئەو كوڕە تەزویرات بێت، خۆ لە سەدا حەفتای كەس و كاری ئەنفال بە هەمان شێوەی كاكە بورهان ئەو كارەیانكردوە، كەواتە دەبێت ئەوانیش سەر و چوار مانگ زیندانی بكرێن.
من وەكو كەس و كارێكی ئەنفال لە سبەینیەوە هەمو هەوڵێكی خۆم دەخەمەگڕ و لە گەڵ كەس و كاری ئەنفالەكان قسە دەكەم، بۆ ئەوەی ئەم بێ حورمەتیكردنە بە كاكە بورهان كراوە قەبوڵ نەكەین و بەرپرسانەی ئەو دۆسێیەش بدرێنە دادگا، رەنگە ئەوانەی لە پشت ئەو كارەوەن كەس و كاری ئەو جاش و موستەشارانەبن كە ئێستا لە سایەی دەسەڵاتی كوردیەوە بونەتە فیرعەون و بە مۆنیكا و وەنەوشە و پاسەوانی تایبەتی بە بەرچاومانەوە دێن و دەچن و ئەمری گرتنیشیان هەیە كەسیش بۆی نیە بیانگرێت و رادەستی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقیان بكات، بەڵام ئازا و گورجو گۆڵن بۆ دروستكردنی كەیس بۆ كەس و كارێكی ئەنفال و زیندانیكردنی،دەك داوەشێن بەرپرسان بۆ خۆتان و حكومەتان و دادگاتان.دەستان خۆش بێت ئاوا پاداشتی كەس و كاری ئەنفال دەدەنەوە،حەقی خۆتانە چونكە لە سەر ئیسك و پروسكی ئەوان بونەتە مللیاردلێر و سەرخۆش بون لە سەر پارەی دزراوی گەلەكەمان.
لە كۆتایدا داوا لە وەزارەتی شەهیدان دەكەم بەزوترین كات كاكە بورهان ئازاد بكەن و داوای لێبوردنی لێ بكەن، ئەگەر نا ئەوە دڵنیابن ئێمەی كەس و كاری ئەنفال ئەم بێحورمەتیە قەبوڵ ناكەین و خۆپیشاندان دەكەین هەمو دونیاتان لێ ئاگادار دەكەینەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






