بەم شەوە درەنگە تەزویرچیەكانی پارتی بە چەند سەیارەیەكەوە بە هۆرین لێدان خەلكی گەرەكەكانی كوران و كرێكاران و كوردستانیان بێزار كرد ، لە هەمووی سەیرتر لەكاتی رۆیشتنیان بە هەردوو سایدەكەوە دەرۆیشتن واتە هیچ حیسابێكیان بۆ رێنماییەكانی هاتوچۆ نەكرد وە لە هەمووی خۆشتر چەند كەسێكیان دەمانچەیان دەرهێنابوو تەقەیان بە ئاسماندا دەتەقاند ، بێ ئەوەی كەس قسەیان لەگەل بكات ، سەرەرای ئەوەی كە دوو ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان لەگەل بوو ، وە بەرپرسی ناوچەی منارە (عبدالخالق غریب) لەناو یەكێك لەئوتومبیلەكان بوو. ئا ئەوەیە مسعود بارزانی دەلێ یاسا سەروەرە که پۆلیس پارێزگاری له پێشێلکاران دهکات.
هاولاتیەكی گەرەكی كرێكارانی هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست