کچانی ئۆکرانیا بۆ سه‌کینه رووت بوونه‌وه ..
11/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و کچانه که ئه‌ندامی رێکخراوی ژنانی (FEMEN) بوون، چالاکیه‌که‌یان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له کیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا ئه‌نجامدا.

پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌کانی ئۆکرانیا خێرا رووبه‌ڕووی چالاکڤانه ژنه‌کان بوونه‌وه و هه‌وڵیاندا له‌شی رووتیان بشارنه‌وه و له‌و شوێنه‌یان دوور بخه‌نه‌وه. پاشان به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌که وه‌رنه‌گرتوه، قۆڵبه‌ست کران و ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا. تا ئێستا سه‌باره‌ت به چالاکیه‌که‌یان، ئه‌و ژنانه، لێدوانیان بۆ رای گشتی نه‌داوه.
سه‌کینه ئاشتیانی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، دایکی دوو مناڵه و به تاوانی کوشتنی مێرده‌که‌ی و زینا، له لایه‌ن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای به‌ردبارانکردنی به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






