ڕائید عومه‌ر هه‌مه‌وه‌ندی، لێکۆڵه‌ر له بنکه‌ی پۆلیسی بازیان، ژوره‌که‌ی تایبه‌ته به ژنان.
21/12/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی خه‌ڵک له ده‌ڤه‌ری بازیاندا، گازنده‌یان له بنکه‌ی پۆلیسی ناوچه‌که‌ی خۆیان گرت و ڕائید عومه‌ر هه‌مه‌وه‌ندیان به لادان له‌کاری حکومی و ڕه‌وشت نزمی تۆمه‌تبار کرد.
ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه له لێدوانێکیاندا بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه وتیان" ڕائید عومه‌ر هه‌مه‌وه‌ندی، یاری به چاره‌نوسی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان ده‌کات و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کاروباره‌کانی ڕێك بخات، خه‌ریکی پڕکردنی ژوره‌که‌یه‌تی له ژنان، ئه‌م ڕه‌وشته‌ش له‌گه‌ڵ که‌لتوری کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هک ناگرێته‌وه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ناو و ناوبانگی بازیان ده‌گه‌یه‌نێت".
یه‌کێ له به‌شداربووه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که که خه‌ڵکی گوندی ههیاسیه و ئێستا له ئۆردوگای بازیان نیشته‌جێیه، وتی" هه‌ندێ ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندی به‌رپرسان هه‌یه که خه‌ڵك ده‌وروژێنێت و پێشمان قبوڵ ناکرێت. ته‌نانه‌ت باسکردنیشی شه‌رمه‌زارییه".
هه‌ر ئه‌و به‌شداربووه‌ی کۆبوونه‌وه‌که وتی" ڕه‌نگه هه‌ندێك که‌س له‌لایان وابێت که باسکردن و هێنانه مه‌یدانی وه‌ها کێشه‌یه‌ك ئابڕوچوونه، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌ن ئێمه به‌ته‌واوی له‌م ڕه‌وشته ناشیرینه‌ی ئه‌م ڕائید عومه‌ر ههمهوهندییه بێزار بووین و وه‌کو گڵاسێك له‌سه‌رمان ده‌ڕژێت".
شایانی باسه، ڕائید عومه‌ر هه‌مه‌وه‌ندی، سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه کراوه‌ته به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیسی بازیان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






