په‌یامه نهێنهیهكهی مام. جه‌لال كه بۆ نه‌وشیروان موسته‌فای ناردووه ئاشكرا ده‌کرێت.
12/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ستانده‌ر: تایبه‌ت
ستانده‌ر په‌یامه نهێنیه‌كه‌ی مام. جه‌لال ئاشكرا ده‌كات كه بۆ نه‌شیروان موسته‌فای ناردووه له ڕێگه‌ی م. عه‌لی باپیره‌وه...ده‌قی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه:
1- لیستی گۆڕان با چیتر ئیش له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نه‌كات.
2- نهێنییه‌كانی نێوان خۆیان ئاشكرا نه‌كات واته ئه‌و نهێنیانه‌ی له‌نێوان مام. جه‌لال و نه‌وشیرواندا هه‌ن.
3ـ له كوردستاندا گۆڕان هه‌وڵنه‌دات به‌ینی نێوان یه‌كێتی و پارتی تێكبدات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا مام. جه‌لال ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له‌به‌ر باری ناوخۆیی كوردستان و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی مام. جه‌لال زۆری پێخۆشه كۆتایی به‌و ناكۆكیانه بێت و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی نانبڕاوان و كێشه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌روه‌ها مام. جه‌لال ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا كۆبێته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان








